بە لێوی تۆ و بە چاوی تۆ،
کەوا هەر مەست و سەرمەستە
عەزیزم تا بە کەی ئەم خەستەیە
هەر مەست و سەربەستە؟

لە قوببەی سینە سووتاوە،
دڵم بەو نارە پڕ نارە
برۆی پەیوەستی خستوومی
منی وا خەستە پەیوەستە

بە ئاهـ و گریەیی من پێکەنی،
وەک بەرق و باران بێ!
بەهاران پستە خەندان بێ،
بە ناز ئاهێستە ئاهێستە!

هەتا زنجیری زوڵفی تۆم هەبێ،
هەر شاد و ئازادم
سەرم هەر داوە بەو داوە،
دڵم پابەستە بەو بەستە

بەڵێنم ڕاستە من، گەردەن کەچم
بێ‌ڕستی دەستی وی
قەلادە و ڕستە بۆ من،
پەرچەمی ئەو سەروە نەوڕەستە

قەد و قامەت قیامەت،
"قەد قیامەت" تا بڵێن قامەت
بڕۆ ئەی تازە گوڵ دەستە،
دەمێکی هەستە ڕاوەستە

ببارێنە گوڵ و نافە،
بە خەندە داغی باغانە
سەری زوڵفت کە دەم بەستە،
لە دەم بەستە ئەمە بەستە

"وەفایی"، مەجلیسێ گەرمە
چ خۆشە بێی و ساقی بێ
وەکوو گوڵ دەستە بتگێڕێ بە دڵ،
لەو دەستە بەو دەستە

 

وه فایی


برچسب‌ها: بە لێوی تۆ و بە چاوی تۆوه فایی

تاريخ : شنبه 9 بهمن 1395 | 18:30 | نویسنده : kurdistan |
صفحه قبل 1 2 3 4 5 صفحه بعد
.: Weblog Themes By VatanSkin :.